به ئه‌نجامدانی هه‌شت یاری له هه‌فته‌ی یه‌که‌م شه‌وی رابردوو کۆتایی به یارییه‌کانی گه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی ئیتاڵی هێنرا.
یانه‌ی میلانی ئیتاڵی که رۆناڵدینهۆ به‌شداری کرد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای به ئه‌نجامی 2 – 1 به یانه‌ی پۆڵۆنیای دۆڕاند و یه‌که‌م هه‌فته‌ی به دۆڕاندن ده‌ستپێکرد، سه‌ره‌تا یانه‌ی پۆڵۆنیا له ده‌قیقه‌ی 18 ی گێمی یه‌که‌مدا له رێگه‌ی یاریزان مارکۆ دیڤایۆ گۆڵی یه‌که‌میان تۆمارکرد، دواتر و پیش کۆتایی هاتنی گێمی یه‌که‌م ماسیمۆ ئه‌مبرۆسینی له ده‌قیقه‌ی 41دا گۆڵی یه‌کسان بوون بۆ میلان تۆمارکرده‌وه، له گێمی دووه‌میشدا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا توانیان گۆڵی دووه‌می له رێگه‌ی یاریزان ڤالاینی-ه‌وه تۆماربکه‌ن و سێ خاڵی گرنگ له یانه‌ی میلان وه‌رگرن.
له یارییه‌که‌ی دیکه‌شدا یانه‌ی رۆما له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆیداو له یاریگای " ئۆڵۆمپی" به گۆڵێک له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی یه‌کسان بوو، هه‌روه‌ها یۆڤانتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگایخۆی له‌گه‌ڵ فیورنتینا به گۆڵیک بۆ هه‌ردوو لا یه‌کسان بوون، گۆڵه‌که‌ی یوڤی پاڤڵ نێدڤد له ده‌قیقه‌ی 39دا تۆماریکرد، پێش کۆتایی هاتنی یارییه‌که‌ش جێلاردینۆ گۆڵی یه‌کسان بوونی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکرده‌وه.
پاش کۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی یه‌که‌میش لازیۆ له پله‌ی یه‌که‌مدایه‌و یانه‌کانی ئه‌نته‌ر میلان و رۆما به پله‌کانی هه‌شته‌م و نۆیه‌م دێن، له هه‌مانکاتدا یوڤی و میلانیش له پله‌کانی 12 و 13 ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵیدان.
هه‌ردوو یاریزان دی ناتالی له یانه‌ی ئۆده‌نێزی و زاراتی له یانه‌ی لازیۆ به تۆمارکردنی دوو گۆڵ به گۆڵکاری خوله‌که دێن.

لێره نیه
زۆر سوپاس کاک حه‌سان
لێره نیه
ده ست خؤش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ReBeN (2009-01-12 12:58:49)
لێره نیه