مه‌کۆکانی شه‌به‌نگ / بۆچی بانگدان بە (الله أكبر ) ..

; به‌خێربێن بۆ مه‌کۆکانی شه‌به‌نگ...

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت.

ئاگاداری

#1 2008-11-12 15:25:58

HaSSaN
بــه‌رێوبه‌ر

بۆچی بانگدان بە (الله أكبر ) ..

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت ..

سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار و دروود و سەلام لەسەر گيانی پاکی سەروەرمان ، وە هاوەڵە بەڕێزەکانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی..

خۆشەویستان هەموو دەزانین کاتێک بانگی پیرۆز دەدرێت بە (الله أكبر ) دەست پێدەکات ،وە تا ئێستا نەمان بیستوە بە (سبحان الله) یان بە (أشهد أن لا إله إلا الله ....) دەست پێبکات .

لەوانەیە نهێنی ئەوەش لەم ئایەتەدا بێت کە خوای گەورە لە سورەتی الجمعه دەفەرموێ : (يا أيها الذين آمنوا إذا نودي للصلاة من يوم الجمعە فاسعوا إلى ذكر الله وذروا البيع ذلكم خير لكم إن كنتم تعلمون) مەبەستی ئەم ئایەتەش ئەوەیە  خوای گەورە ئەفەرموێ : ئەی ئەوانەی باوە‌‌ڕتان هێناوە ئەگەر بانگ کران بۆ نوێژ لە ڕۆژی هەینی یادی خوا بکەن و واز لە فرۆشتن بهێنن ئەوە بۆ ئێوە باشترە ..

هۆکارەکە بۆ هەڵبژاردنی ئەو دەربڕینە ئاگادارکردنەوە یان  بۆ ڕاكێشانی گوێگر نیە بەتەنها ، بەڵکو بۆ ئەوەیە هەتا بزانیت هەموو ئەو کاروبارانەی ژیان کە سەرقاڵی کردووی خوای باڵادەست لێیان گەورەترە ...

دراسە کردن و لێکۆڵینەوەکانت.... خوا گەورەترە لەوەی دەیخوێنیتەوەو ئامادەی دەکەی ..

ئەگەر كشتوکاڵت چاندووە و بەرووبومەکەت دوریوەتەوە ئەوا خوا گەورەترە ...

خوا لەوە زۆر گەورەترە کاتێ تۆ سەرقاڵی  بە زراعەت و بەرووبومەکانتەوە بێ ئاگای لە خوا و سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی ..

خوای گەورەترە لەو بازرگانیەت هەرچەندە زۆر قازانجی کردبێ ..

کەواتە (الله اکبر) .. هەتا زیندوو بین و لە ژیاندا بین لە هەموو شتێک باشترە بۆمان ، هەرچەندە لەگەڵ وتنەوەی بانگ وەک خۆی تا دەگاتە (حي على الصلاة .. حي على الفلاح ) كه دەبێ‌ لەو کاتە بڵێین (لا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم ) داوا لە خوا دەکەین بۆ یارمەتیدانمان بۆ وتنەوەی ئەو درووشمە ، بە موتابەعەکردن و وتنەوەی  بانگ لەگەڵ بانگبێژ ڕێککەوتن و جێگیریەک لەگەڵ نەفسدا ڕوودەدات ،چونکە ئەوەی لە بانگدا دەوترێ هاوچەشنە لەگەڵ ئەوەی لە سنگتدایە و بە راستی و یەقینەوە دەیڵێیتەوە....

وە زوو بەرەو پیر چوون بۆ نوێژەکەش ئەوە دەگەیەنێ کە بەرەو بەجێ گەیاندنی فەرمانەکانی خوای گەورە دەچیت و سەرپێچی و تەمەڵی ناکەی ....

ئایا هەموومان لەو کەسانەین ؟ هیوادارم  و تکاکارم کە لەوانە بین ...

و اخر  دعوانا ان الحمد لله رب العالمین ..


http://www.kurdupload.com/main/uploads/8be9f5f2c5.gif

لێره‌ نیه‌

 

#2 2008-11-13 12:46:06

Marewan
ئه‌ندام

Re: بۆچی بانگدان بە (الله أكبر ) ..

Dast xosh bzhet

لێره‌ نیه‌

 

#3 2009-02-11 12:01:30

bilal
ئه‌ندام

Re: بۆچی بانگدان بە (الله أكبر ) ..

ده‌ستیت خۆشبێت


مه‌کۆی به‌هه‌شت چاوه‌ڕێتانه‌
WWW.BA8.6TE.NET

لێره‌ نیه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

ژماره‌ی ئایبی ئێوه‌ی ئازیز 38.107.191.80

Powered by PunBB
©

kurdsat.TV.Kurdhome.NET Kurdistan.TV.Kurdhome.NET al-jazeera.TvKurdhome.NET al-iraqiya.Kurdhome.NET ROJ.TV.Kurdhome.NET pmc-music.TV.Kurdhome.NET Jordan.Tv.Kurdhome.NET mme.TV.Kurdhome.NET Al.Alam.Tv.Kurdhome.NET Saudi Arabia.Tv.Kurdhome.NET Carton.Tv.Kurdhome.NET Al Manar.Tv.Kurdhome.NET clip-Tv.Kurdhome.NET Sahar-Tv.Kurdhome.NET;