زانایان ده‌ڵـێن ڤیتامین E سـروشتی له‌ش له نه‌خۆشی دڵ و شـێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
ئاژانسی voa بڵاویكردۆته‌وه دكتۆر بێنێـدێتا بارتالی له
زانكۆی ( یه‌ڵ ) كه یه‌كێـكه له ئه‌ندامانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤیتامین E به ئاسـته‌كانی جوڵه‌ی كه‌سـانی به ته‌مه‌ن ده‌به‌سـتێته‌وه.
" ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌نها ڤیتامین E په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری جه‌سـته‌یی له داهاتوودا هه‌یه."
له سـاڵی 1998 وه تا 2003 دكتۆر بارتالی و هاوڕێـیانی توێژینه‌وه‌ی ئاسـتی ڤیتامینی نێو خوێنیان له‌سه‌ر 698 پـیاو و ژنی ئیتالی ته‌مه‌ن سه‌روو 65 سـاڵ ئه‌نجامدا.
توێژه‌ره‌وان به‌راوردیان له نێوان گورجی و ڕۆیشـتنیان و ڕاوه‌سـتانیان هاوسـه‌نگیـیان كرد. له ماوه‌ی 3 سـاڵدا نیوه‌ی به‌شـداربووانی به ته‌مه‌ن توانای جوڵه‌یان كه‌م بووه‌وه.
كه‌می ئاستی ڤیتامین E هۆكارێـك بوو كه دكتۆر بارتالی و زانایان ده‌ڵێن بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ڤیتامین E ئه‌و كاریگه‌ریـیه‌ی هه‌یه پـێویست به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
دكتۆر بارتالی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بتوانین لایه‌نه خراپه‌كان كه ده‌چنه پاڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی چوڵان له كه‌سـێـكی به ته‌مه‌ن ده‌سـتنیشـان بكه‌ین ئه‌وا له دوایدا ده‌توانین په‌ره به سـتراتیژیـیه‌كان بده‌ین كه سه‌رئه‌نجامی زیانكار ناهێڵێت و یاخود دوایده‌خات."
لویس ئاكامپـۆرای ته‌مه‌ن 81 سـاڵ خواردنی به‌سوود ده‌خوات و پـیاسه ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌سـاڵداچوونیدا گۆڕان له له‌ش و زه‌ینیدا به‌دیـكردووه.
لێـكۆڵه‌ره‌وان پـێشـنیازی ڕۆژانه‌ی خواردنی بڕی 15 تا 30 ملی گرام ڤیتامین E له سه‌رچاوه‌ی سه‌وزه‌مه‌نی و دانه‌وێڵه ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه سـرۆشـتیـیه‌كانی ڤیتامین E زیاتر كاریـگه‌رتره له ڤیتامینی ده‌سـتكرد بۆ پاراسـتنی له‌ش له نه‌خۆشی.
كورژين
لێره نیه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م زانیاره
به‌سودانه‌ت هه‌ر بژیت.....
لێره نیه
به‌راستی ئه‌م زانیاریانه به سودن هه‌ر سه‌رکه‌وتو بی
لێره نیه
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه بێستوون به‌راستی بابه‌تێكی به‌سووده
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابت .
كاتت شاد..
لێره نیه