پیاوان به چه‌ند خالێک ئه‌توانن دلی خیزانه‌کانیان رازی که‌ن
بابه‌تی ئه‌م جاره بۆ پیاوانه كه چۆن بتوانن دڵی خێزانه‌كانیان رازی بكه‌ن ،چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی نموونه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست كه كاریگه‌رێكی باشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پیاوان جێ به‌جێی بكه‌ن ،چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسان به‌ڵام به‌ڵام ئه‌نجامی گه‌وره ئێسته‌ش ده‌ست پێ بكه‌و ئه‌نجامه‌كان ببینه :
1- چه‌ند پرسیارێكی دیاری كراوی لێ بپرسه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا رووی داوه به ووردی.
2- كاتێ پرسیاری لێ ده‌كه‌یت خۆت ڕابهێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ته‌ركیزه‌وه سه‌یری بكه‌یت و گوێی بۆ بگره.
3- كێشه‌كانی به بێزاری وه‌رمه‌گره به ڵكو به‌سۆزه‌وه لێی وه‌رگره.
4- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ سه‌عات جارێك (20) خوله‌ك كاتی خۆتی پێ ببه‌خشه. 5- له جه‌ژن و بۆنه‌كاندا گوڵی پێشكه‌ش بكه.
6- ستایشی شێوه و مه‌زهه‌ری بكه.
7- كاتێك دڵی ته‌نگه هه‌ستی ڕابگره
. 8- كاتێك له كاتی خۆت دواده‌كه‌وی په‌یوه‌ندی پێوه بكه و هۆی دواكوتنه‌كه‌تی پێی ڕابگه‌یه‌نه .
9- ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌یه‌ك دا داوای یارمه‌تی لێ كردی به به‌ڵێ یان به نه‌خێر وه‌ڵامی بده‌ره‌وه نه‌ك به شێوه‌یه‌ك كه وا ده‌ربخه‌یت هه‌ڵه‌ی كردووه.
10- كاتێك هه‌ستی بریندار ده‌كه‌یت ،داوای لێ بووردنی لێ بكه و به‌سۆزه‌وه و به هێمنی له‌گه‌ڵی بجووڵێره‌وه بێ هیچ ته‌فسیرات و چاره‌سه‌ر .مه‌به‌ست درێژه نه‌دان به بابه‌ته‌كه‌و دووباره باس كردنه‌وه‌ی .
11- ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت كرد كه به ته‌نها بیت پێی رابگه‌یه‌نه كه پێویستت به وه هه‌یه كه به‌ته‌نها بیت و بیر له‌و كار و باره‌ی په‌یوه‌ندی به كاركه‌ته‌وه هه‌یه ده‌كه‌یته‌وه.
12- كاتێك گفتووگۆت له‌گه‌ڵ دا ده‌كات سه‌یری بكه‌و هه‌موو ئاگایه‌كی خۆت بخه‌ره گه‌ڕ بۆی ئه‌و رۆژنامه یان گۆڤاره‌ی به‌ده‌ستته‌وه هه‌یه دایبنێ و ده‌نگی تی ڤی یه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه.
13- كاتێك ده‌چیته ده‌ره‌وه لێی بپرسه چ شتێكت پێویسته .
14- كاتێ هیلاك ده‌بیت پێی بڵێ ده‌مه‌وێت كه‌مێك بنوم تا بحه‌سێمه‌وه .
15- كاتێ له‌سه‌ر كار ده‌بیت په‌یوه‌ندی پێوه بكه و دلنیایی خۆتی بۆ ده‌رببڕه.
16- به لایه‌نی كه‌مه‌وه رڕۆژی دووجار پێی بڵێ خۆشم ده‌وێیت ، یان زیاتر بڵێ .
17- ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت خاوێن بكه‌ره‌وه كاتێ له گه‌ڵیدا ده‌چیته ده‌ره‌وه.
18- ئه و بۆنه به‌كاربهێنه كه ئه‌و حه‌زی لێ ده‌كات وه پاك و خاوێن به كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و دا ده‌بیت.
19- وای لێ بكه كه هه‌ست به خۆشه‌ویستی یه‌كی گه‌وره بكات.
20- ده‌ستی بگر به‌سۆزه‌وه و ئارام به له‌گه‌ڵیدا.
21- كاتێ ده‌چنه ده‌ره‌وه ئاره‌زووی له چ جۆره شه‌ربه‌تێك هه‌یه پێشكه‌شی بكه.
22- ئه و چێشتخانه‌یه‌ی بۆی ده‌چن تۆ دیاری بكه و ئه و به‌پرسیارییه‌ته مه‌خه‌ره ئه‌ستۆی ئه‌و.
23- له بۆنه‌كان دا كه ده‌چنه ده‌ره‌وه به جوانترین شێوه خۆتان بگۆڕن.
24- كاتێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردان گرنگی پێ بده‌و با یه‌كه‌مین بێت له چاو ئه‌وانی تردا به نسبه‌ت تۆوه.
25- با ببینێت كه له ناو ئه‌و مه‌حفه‌زه‌یه‌ی هه‌ڵت گرتووه وێنه‌ی ئه‌وی تێدایه.
26- له بۆنه تاییبه‌تیه‌كاندا ووشه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ بنووسه.
27- ئۆتۆمبیله‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك لێ بخوره كه ئه‌و پێی خۆشه‌و خێرایت كه‌م بكه‌وه و هه‌میشه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بۆ بكه‌ره‌وه.
28- ئه‌گه‌ر چێشتی ئاماده‌كرد ستایشی بكه و ڕه‌خنه‌ی لێ مه‌گره.
29- چاودێری هه‌سته‌كانی بكه و هه‌میشه لێی بپرسه ئایا خۆشی ده‌وێیت؟
30- ئه‌گه‌ر نوكته‌ی بۆ كردی پێ بكه‌نه.
31- كه شتێكت بۆ ئاماده‌كات سوپاسی بكه و ده‌ست خۆشی لێ بكه.
32- كاتێك له كه‌شێكی خۆش دا دانیشتوون و گفتوو گۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنت بۆ كرا هه‌وڵ بده وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه.
33- زۆر جار به پیاسه كردن بچنه‌ده‌ره‌وه و چونكه خۆشه‌ویستی تازه ده‌كاته‌وه و پێی بڵێ كاتێك لێت دوور بم بیرت ده‌كه‌م.
بیكه‌ره دڵخۆشترین مرۆڤی ئه م دنیایه ،چونكه كاتێك هه‌ست به‌م سۆز و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیه ده‌كات ئه‌ویش تۆ ده‌كاته به‌خته‌وه‌ر ترین دروست كراوی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه.
کوردژین

لێره نیه
ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت....
لێره نیه