هێشتا ته‌مه‌نی سی ساڵیم ته‌واو نه‌كردبوو كه خێزانه‌كه‌م یه‌كه‌م مناڵی بوو , ئه‌وكات من خه‌ریكی رابواردن و گاڵته كردن بووم به خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت لاسایی كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و هه‌مویانم ده‌خسته پێكه‌نینی زۆر ..ئه‌وشه‌وه‌م بیر ناچێ كه كوێرێكم بینی سواڵی ده‌كردو قاچم به‌رقاچی دا‌و كه‌وت و سه‌ری با ئه‌داو نه‌یئه‌زانی چی بڵێ؟؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ بون دایانه قاقای پێكه‌نین و ئه‌م شه‌قامه پڕ بوو له گاڵته‌پێكردن زۆربه‌ی هاورێكانم لێم دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه نه‌وه‌ك من لاساییان بكه‌مه‌وه یان گاڵته‌یان پێ بكه‌م ,,دره‌نگی شه‌و گه‌ڕامه‌وه بینیم خێزانم وه‌ك جاران چاوه‌ڕێمه‌و هیلاكه‌و كاتی مناڵبوونیه‌تی ووتی ئه‌وه له‌كوێی؟؟منیش ووتم له مه‌ریخ لای هاوڕێكانم ..ووتی من زۆر هیلاكم به بێده‌نگی فرمێسكێك كه‌وته سه‌ر ڕومه‌ته‌كانی و منیش هه‌ستم كرد كه‌به‌راستی پشت گوێم خستوه‌و گرنگی پێناده‌م به‌تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا ..به‌په‌له بردمه خه‌سته‌خانه‌و له‌وێش بۆ هۆڵی مناڵبوون ..زۆرم چاوه‌رێ كرد هه‌رنه‌بوو ..گه‌رامه‌وه ماڵ و ژماره‌ی ته‌له‌فونم جێ هێشت تا مژده‌م ده‌نێ ..دوای كاتژمێرێ ته‌له‌فونیان كرد و مژده‌ی
له‌دایك بوونی سالمیان پێدام , چومه خه‌سته‌خانه‌و له‌وێ پێیان ووتم سه‌ره‌تا برۆ بولای دكتوره ..وتم دكتوره‌ی چی ئه‌مه‌وێ كوره‌كه‌م ببینم ؟؟ ووتیان برۆ لای دكتۆره كاری پێته ؟؟ كه‌چوم سه‌ره‌تا باسی رووداو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌و قه‌زاو قه‌ده‌ری بۆ كردم ..دوایی ووتی: كوڕه‌كه‌تان نا بینایه و ئه‌بێ ڕازی بی به قه‌ده‌ری خوا ؟؟سه‌رم داخست و یه‌كسه‌ر ئه‌و كوێره‌م بیركه‌وته‌وه كه گاڵته‌م پێكرد ..سبحان الله چی بكه‌ی دێته‌وه ڕێت ..چومه لای خیزانم وكوڕه‌كه‌م ..خێزانه‌ك زۆر سوپاس گوزار بوو باوه‌رداربوو وه هیچ دڵ ته‌نگ نه‌بوو ..چه‌نده‌ها جار ئامۆژگاری ئه‌كردم كه گاڵته به‌كه‌س نه‌كه‌م..له خه‌سته‌خانه هاتینه‌ده‌رو ئه‌وه‌ی راستی بێ هیچ گرنگیم به سالم نه‌ئه‌دا و وام ئه‌زانی ئه‌سله‌ن هه‌ر له‌ماڵدا نیه هه‌ركات بگریابا من ئه‌چومه شوێنێكی تر به پێچه‌وانی خێزانم ئه‌و زۆری خۆش ئه‌ویست ..سالم بوو به‌ساڵێك زانیمان شه‌له دوای ئه‌وه خێزانم عومه‌ر و خالد ی بوو ,, مناڵه‌كان گه‌وره بوون و دایكی داوای لێكردم بینێرینه
قوتابخانه‌ی كه‌م ئه‌ندامان داواكه‌یم جێبه‌جێ كرد ..منیش به‌رده‌وام وه‌ك یاری به‌رده‌ستی هاورێكانم بوم ..خێزانیشم به‌رده‌وام دوعای هیدایه‌تی بۆ ئه‌كردم ..زۆری پێناخوش بوو كه گرنگیم به سالم نه ئه‌دا...ڕۆژی هه‌ینی بوو سه‌عات 11 هه‌ستام له خه‌و خۆم گۆری من ده‌عوه‌ت كرابوم, له هۆڵه‌كه سالمم بینی ئه‌گریاو یه‌كه‌م جار بوو سه‌رنجی بده‌م به‌درێژایی ئه‌م ده‌ساڵه ..ئه‌گریاو بانگی دایكی ئه‌كرد ..چومه لای‌و ووتم :بۆ ئه‌گری به‌ده‌سته‌كانی هه‌ستی پێ‌كردم دور كه‌وته‌وه لێم ,,وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم بڵێ ته‌واوی ئه‌م ده‌ساڵه له كوێ بوی ؟تازه هه‌ستم پێ ئه‌كه‌ی ؟ به‌ره‌و ژوره‌كه‌ی ڕۆشت منیش دوای كه‌وتم ..نه‌یویست هۆی گریانه‌كه‌یم پێ بڵێ..هه‌ندێ قسه‌ی خۆشم بۆ كرد‌و ووتی عومه‌ری برام دواكه‌وتوه له بردنم بۆ مزگه‌وت و له ڕیزی یه‌كه‌م شوێنم نامێنێ ئه‌و هه‌موو هه‌ینیه‌ك ئه‌مبا زۆر بانگی دایكم و عومه‌ری برام كرد وه‌ڵام نه‌بوو منیش ده‌ستم كرده گریان..ووتم:: من ئه‌تبه‌م مه‌گری هه‌موو شتێكم بیر چوو ده‌عوه‌ت هاورێكانم ..سالم لای سه‌یر بوو ..ده‌ستم گرت و ویستم به‌سیاره بیبه‌م ..وتی نزیكه به‌پێ ئه‌چم ..بیرم نایه دواجار كه‌ی بو و كه چومه مزگه‌وت به‌ڵام یه‌كه‌م جاره هه‌ست به ترس و په‌شیمانی ته‌مه‌نی ڕابردوم ئه‌كه‌م , له‌ِریزی پێشه‌وه نوێژمان كرد ..دوای ته‌واو بونی نوێژ داوای قورئانی لێكردم و سوره‌ی كه‌فی داواكرد لام سه‌یر بوو هه‌مووی له‌به‌ر بوو ,شه‌رم دایگرتم قورئانیكم هێنا زۆرم خوێند هه‌موو گیانم ئه‌له‌رزی ده‌ستم كرده گریان ,ویستم گریانه‌كه‌م بشارمه‌وه نه‌م توانی ده‌ستێكی بچكۆلانه فرمێسكه‌كانم ده‌سرێ ..سا لمه ..له‌باوه‌شم گرت و له دڵی خۆما ووتم: من كوێرم نه‌ك تۆ ..گه‌ارینه‌وه ماڵ و له‌وِرۆژه به دواوه هه‌موو نوێژه‌كانم له مزگه‌وت ئه‌كرد و وازم له ته‌واوی رابردوو هێنا..تام وچێژی ئیمانم چه‌شت ..به‌رده‌وام یادی خوام ئه‌كرد قورئانم چه‌ند جار ختم كرد هاورێی مزگه‌وتم زۆر بوو .ئای چه‌ند خۆش بوو هاورێیه‌تیان ..تا رۆژێك له‌گه‌ڵ هاورێكانم سه‌فه‌رێكی خێرمان هه‌بوو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ونیو له و ماوه‌یه‌دا به‌پێ كات و گونجان ته‌له‌فونم بۆ ئه‌كردن و زۆر بیریسالمم ئه‌كرد و قسه‌م له گه‌ڵیان ئه‌كرد .گه‌رامه‌وه و حه‌زم ئه‌كرد سالم ده‌رگام لێبكاته‌وه ..به‌ڵام خالدی چوار ساڵ ده‌رگای كرده‌وه و دوایی دایكی هات و زۆر خه‌مبار بوو ووتم كوا سالم؟؟ :هه‌ستم به شتێ كرد دڵم ته‌نگ بوو ,, له ناكاو خالد ووتی : سالم چووه به هه‌شت ..دایكی له‌وه زیاتر خۆی پێ نه‌گیراو فرمێسكه گه‌رمه‌كانی هاتنه‌خوار و ووتی.:پیش دوو هه‌فته سالم توشی تایه‌كی توند بوو له خه‌سته‌خانه گیانی ده‌رچوو …
سالم په یامیك بوو بۆ باوكی سالم تا له‌سه‌ر ده‌ستی هیدایه‌ت بدرێ پێش مردنی سالم ..
پاك و بێگه‌ردی و گه‌وره‌ریی هه‌ر بۆ تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان ….

لێره نیه
ده ستت خوشبى کاک حه‌سه‌ن سه ركه وتوبيت
لێره نیه