مه‌وله‌وی شاعیری ناوداری كورد له ساڵی 1806 له دێی "سه‌رشاته" ی سه‌ر به ناوچه‌ی تاوه‌گۆزی له خێزانێكی باوه‌ردار له دایك بووه.
مه‌وله‌وی ناوی سه‌یید عه‌بدولڕه‌حیمی كوڕی مه‌لا سه‌عیدی تاوه‌گۆزییه.
له جیهانی شیعردا مه‌وله‌وی به مه‌عدووم و له‌ناو خه‌ڵكیشدا به مه‌وله‌وی ناسراوه.
له‌سه‌ره‌تادا مه‌وله‌وی له حوجره‌كه باوكی ده‌ست ده‌كات به خوێندن و دواتریش بۆ درێژه پێدان به خوێندنه‌كه‌ی ڕوو له خوێندنگه به ناو بانگه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان و بابان ده‌كات.
پاشان چۆته سلێمانی و له‌لای مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی نۆتشه‌ییدا خوێندنی ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی وانه وتنه‌وه‌ی وه‌رگرتووه.
دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه و دواتیش له سه‌رشاته خۆی به مه‌لایه‌تی و پێگه‌یاندنی قوتابیان و نووسینه‌وه خه‌ریك كردووه.
مه‌وله‌وی جگه له زمانی زگماكی خۆی ، زمانی عه‌ره‌بی و فارسیشی باش زانیوه و به‌هه‌ردوو زمان شیعری نووسیوه.
دیوانه شیعره‌كه‌ی به زاراوه‌ی "هه‌ورامی"یه و شیعره‌كانی پایه‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه له نێو شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا.
مه‌وله‌وی به‌شی زۆری ته‌مه‌نی به هه‌ژاری به سه‌ربردووه، ئه‌و كاته‌ی له سه‌ره‌تای خوێندندا بووه باوكی مردووه، ناچار بۆ به‌خێوكردنی خوشك و براكانی وازی له خوێندن هێناوه بۆ ماوه‌یه‌ك و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خوێندنه‌كه‌ی.
مه‌وله‌وی خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری هه‌بووه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی "عه‌نبه‌ر خاتوون"
عه‌نبه‌رخاتوون به حه‌وت ساڵ به‌ر له كۆچی دوایی مه‌وله‌وی مردووه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بووه و كاریگه‌ری زۆری به شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه‌وه به‌جێهێشتووه.
مه‌وله‌وی له دواساڵه‌كانی ژیانیدا كوێر بووه و ئه‌مه‌ش كاری زۆر كردۆته سه‌ر ده‌روونی و له چه‌ندا پارچه شیعرێكدا ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها كاره‌ساتێكی دیكه‌ش كه به سه‌ر مه‌وله‌ویدا هاتووه، سووتانی كتێبخانه‌كه‌ی بووه و گومانیش له‌وه‌دا نیه كه به‌شێك له كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی تێیدا سووتاوه.
مه‌وله‌وی بۆ ئه‌م كاره‌ساته ده‌ڵێت:
ئایر دان حوجره‌ی دڵه‌ی پڕ ده‌ردم
سوچنان كتاو مه‌جمووعه‌ی فه‌ردم
مه‌وله‌وی له ساڵی 1882 له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌و هه‌ر له گونده‌كه‌ی خۆی، له "سه‌رشاته" نێژراوه
پارچه شعرێکی مه‌وله‌وی]
ئیمشه‌و دیار‌ه‌ن با‌نگم بێ شه‌رمه‌ن
زایه‌ڵه‌ی سه‌متوور كه‌لله‌م وه گه‌رمه‌ن
سه‌دای زیل و به‌م مه‌ینه‌ت سه‌د ته‌رزه‌ن
خه‌فه‌ت شادیشه‌ن، خه‌م ده‌ماخ به‌رزه‌ن
هۆشم بێ هۆشه‌ن، فامم قامه‌ت قاخ
بۆی دووریی ئازیز مه‌یۆم نه ده‌ماخ
نه‌ی چی! دره‌نگه‌ن سا مه‌كه‌ر دره‌نگ
فیدای په‌نجه‌ت بام، نه‌ی باوه‌ڕ وه ده‌نگ
هه‌ر ته‌رزێ په‌ی وێش بكه‌ر‌ۆ ڕازێ
گیرۆ نه ده‌روون هه‌ر سازێ گازێ ]
لێره نیه
sarkawtw byt
لێره نیه
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت
لێره نیه
سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌كانتان
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن....
لێره نیه